ڕێکخراوەی ئێمە له سەرەتای ساڵی 1392 دەستی به حزمەتگوزاری کردووە. ئەم خزمەت گوزارییانە بریتین له: ڕاوێژکاری و بە ئەنجام گەیاندنی پڕۆژە له سەر بابەتی تەندروستی، بێداشت، ژینگه(HSE) له ڕێگای ئەنجامی خزمەتگوزاریی ئەندازیاری، سەر پەرەشتیاری و بەڕێوەبەرایەتی. بە پێی پێویستی پڕۆژەکان، ڕێکخراوەکان، نەخۆشخانەکان و ...هتد له ئێران ناو و ناوبانگی دەر کردووە و بووەتە ڕێکخراوەیەکی سەربەخۆ و چالاک لەم دیاردەیەدا.
ئامانجی سەرەکی ئەم شەریکەیە بریتین لە: بەرهەم هێنانی ئامرازەکانی خۆپارێزی، ڕاوێژکاری، ئامادە کردن و خزمەتگوزاریی پسپۆڕی له دیاردەی تەندروستی و بێداشت. به هۆکاری پاراستنی کرێکاران وەکوو دەسمایەی سەرەکی بەشی ئابووری وڵات و هەر وەها دەسمایەی بە نرخی خاوەن کارەکان، دەستمان دایە دامەزراندنی ئەم ماڵپەڕە و هەوڵمان داوە بۆ ئەوەی بتوانن هەڵبژاردەیەکی باشترتان هەبێت بێ ئەوەی سەردانی ڕاستەو خۆی ناوەندەکە بکەن ئەمەش خۆی بۆته هۆی ئاسانکاری. تاقمبەندی دروست و زانستی داهاتەکان، توانای هەڵسەنگاندن، ئەنجامی خزمەتگوزاری دوای فرۆش بە کڕیارەکان و هەڵبژاردن بە پێی ستانداردە نێو نەتەوەییەکان له هەمان کاتیشدا ڕاوێژکاری تەلەفوونی بە بێ بەرانبەر بۆ یەکەمین جار لە ئێراندا، بوونی ئەم تایبەتمەندییانە ئەم ماڵپەڕە لە گەڵ ماڵپەڕەکانی دیکە جیاواز و تایبەت دەکات.
تەندرووستی شانس نییە، هەڵبژاردەیە
درووست هەڵبژێرین